نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی سیستمی كرۆم هاك ده‌كات

كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گوگڵ دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ سیستمی كرۆم هاك ده‌كات كه‌ سیستمێكی ئیشپیكردنی تایبه‌ت به‌ گوگڵه‌ بۆ هه‌ندێ كۆمپیوته‌ر.


گوگڵ رایگه‌یاند: پێشبڕكێیه‌ك له‌ مانگی ئازاردا به‌ڕێوه‌ده‌بات تێیدا هاكه‌ره‌ تۆماركراوه‌كان ده‌توانن به‌شدار بن‌و هه‌موو توانایان یه‌ك بخه‌ن بۆ هاك كردنی سیستمه‌كه‌ی به‌ ناوی سیستمی كرۆم (Chrome OS) هاككردنه‌كه‌ش ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی په‌یجی ئینته‌رنێته‌وه‌ بێت ‌و ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش كه‌ سیستمی كرۆمی له‌سه‌ر هاككراوه‌، دوای دووباره‌ هه‌ڵكردنه‌وه‌ له‌ ژێر كۆنترۆلێ هاكه‌ره‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌.

پێشبركێكه‌ كه‌ به‌ پونیه‌می چوار (4Pwnium) ناسره‌وه‌ له‌ 12ه‌ی مانگی داهاتوودا له‌ ڤانكوڤه‌ر له‌ كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ‌و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌خۆیان راده‌بینن ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ناونشانه‌وه‌ بكه‌ن‌و خۆیان تۆمار بكه‌ن ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. )،دوا مۆڵه‌ت بۆ خۆ تۆماركردن به‌رواری 10 ئازاره‌.

ساڵی پار، گوگڵ لە هەمان پێشبڕكێدا ڕایگەیاند كە بڕی زیاتر لە سێ ملیۆن دەبەخشێت بەڵام تەنها چل هەزار دۆلاری بەخشیە هاكەرێك كە بە پینكی پای (Pinkie Pie) ناسراوە.

10 ساڵ به‌سه‌ر فه‌یسبووكدا تێپه‌ڕی‌

 ئه‌مڕۆ 10 ساڵ‌ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا تێپه‌ڕی‌ كه‌ له‌ ساڵی 2004دا له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ له‌ زانكۆی هاڤارد 

درێژەی بابەت...

کۆمپانیای ئەیسەر

کۆمپانیای ئەیسەری تایوانی بەنیازە شەش جۆری نوێی مۆبایلی بڵاوبکاتەوە کە بە سیستمەی ئەندۆرید کاردەکەن.

وێب سایتە تایبەتمەندەکانی بواری هەواڵی تەکنەلۆژیەکان بڵاویانکردەوە ئەیسەر بەنیازە تاوەکو نیوەی سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەم شەش جۆرە نوێیە بخاتە بازاڕەوە کە بە سیستەمی ئەندۆریدی کۆمپانیای گۆگڵ کاردەکات.

درێژەی بابەت...

ئه‌پڵ یادی 30 ساڵه‌ی دروست كردنی ماك ده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیای ئه‌پڵ یادی 30 ساڵه‌ی دروست كردنی یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ده‌كاته‌وه‌، ناوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش ماكینتۆش-ه‌.


ماكینتۆش یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ بوو كه‌ له‌لایه‌ن ستیڤ جۆبس، هاودامه‌زرێنه‌ری ئه‌پڵ له‌ 24ی كانوونی دووه‌می 

1984 له‌ كالیفۆڕنیا راگه‌یه‌نرا

درێژەی بابەت...

ماركۆ كالسان

ماركۆ كالسان .. ئه‌و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌ی بلیمه‌تی كۆمپیوته‌ره‌
ماركۆ كالسان، ئه‌و منداڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌كادیمییه‌كان به‌ (موعجیزه‌)ی جیهانی كۆمپیوته‌ر وه‌سفی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ‌شاری سكوبییه‌ له‌ وڵاتی مه‌كدۆنیا. كالسان ته‌مه‌نی 9 ساڵه‌ و بچووكترین ئه‌ندازیاری سیسته‌مه‌كانی مایكرۆسۆفته‌ له‌ جیهاندا، خاوه‌نی چوار بڕوانامه‌یه‌ له‌و كۆمپانیایه‌دا. كتێبێكی له‌باره‌ی ویندۆز 7 داناوه‌ كه‌ 312 لاپه‌ڕه‌یه‌‌ و هه‌ر كۆمپانیاكه‌ش خۆی چاپ و بڵاوی كردۆته‌وه‌‌. ...

درێژەی بابەت...

داهێنانی كامیرایه‌ك به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌وه‌ به‌كێشی ته‌نیا 11 گرام

            

له‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر بیبینی واهه‌ست بكه‌ی یاریه‌كی مندالانه‌، به‌ڵام له‌راستی دا كامیرایه‌كی راستییه‌ توانای وێنه‌گرتنی هه‌یه‌،به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌نیه‌كانی كامیرای ئاسایی.

            ئه‌م كامیرا ناوازه‌یه‌ ناوی MAME-CAM  یه‌كێكه‌ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای یابانی كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌دروستكردنی پێویستی و جوانكاریه‌كان

درێژەی بابەت...

iPad ی له‌ زێڕ و ئه‌ڵماس به‌ 190 هه‌زار دۆلار

 

دوای ئه‌و پێشوازییه‌ زۆره‌ی ئامێری iPad به‌خۆیه‌وه‌ بینی كه‌ به‌م دواییه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ كۆمپیوته‌ر دروستی كردووه‌، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ به‌رهه‌مهێنانی شمه‌كی گرانبه‌ها هه‌ستاوه‌ به‌ خستنه‌ڕووی ئه‌م ئامێره‌ به‌ شێوه‌ و جۆرێكی نوێ. ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمپانیاییه‌ بۆ iPad كردوویه‌تی زیادكردنی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ نییه‌ بۆ سه‌ر ئامێره‌كه‌، به‌ڵكو ....

درێژەی بابەت...

کۆمپانیای htc

کۆمپانیای HTC ئەمریکی لە بەرهەمهێنانی مۆبایلەکانی بەردەوامە و مۆبایلێکی دیکەی بە ناوی (لیجیند)ەوە بەرهەمهێنا.

کامێرای ئەم مۆبایلە نوێیەی HTC دەگاتە 5 مێگاپێکسڵ و پڕۆسێسەرەکەشی 600 مێگاهێرتزە، هەروەها هەر وەک جۆرەکانی پێشووتری شاشەکەی بە touch کاردەکات و قەبارەکەی دەگاتە 3.2 ئینج.

مۆبایلە نوێیەکەی HTC بە سیستەمی ئەندۆریدی کۆمپانیای گۆگڵ کاردەکات و سیستەمی GPSی هەمان کۆمپانیای لە مۆبایلەکەدا داناوە، بێ گومان بەهۆی ئەم تایبەتمەندیانەشەوە دەتوانێت بە سیستەمی وایەرلێسی وای فایشەوە ببەسترێتەوە.

كۆمپیوته‌رێك كه‌ وه‌ك كاتژمێر له‌ ده‌ست ده‌كرێت

ئاژانسی (یۆهاپ) رایگه‌یاند كه‌ پسۆرانی كۆریای باشوور توانیان جۆره‌ كۆمپیوته‌رێكی زۆر بچووك دروست بكه‌ن كه‌ هاوشێوه‌ی كاتژمێره‌ و وه‌ك كاتژمێریش ده‌توانرێت له‌ ده‌ست بكرێت و ئیشی پێبكرێت. له‌مباره‌وه‌ پڕۆفیسۆرێكی كۆری به‌ناوی (جانگ سیگ) له‌ زانكۆی (كۆكمین) له‌ شاری (سیئۆل) له‌باره‌ی ئه‌م جۆره‌ كۆمپیوته‌ره‌ه‌وه‌ روونی كرده‌وه‌ كه‌ (هارد)ی ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ له‌وپه‌ڕی باشیدایه‌ و له‌ توانایدایه‌ زانیارییه‌كی زۆر بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌ڵبگرێت..ئه‌مه‌ش به‌بێ دروستبوونی هیچ كێشه‌یه‌ك